Sulaimani Traffic - ترافیک
Education | 95.5MB
ئەم بەرنامەیە ٤٠٠ پرسیاری تیۆری هاتووچۆ لەخۆدەگرێت، کە هاوڵاتیان تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن لەو پرسیارانەدا بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری، لەڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانیت پرسیارەکان ببینیت، لەگەڵ چەندین زانیاری و هێمای هاتووچۆ، هەروەها بەرنامەکە بە ٣ ڕەنگ و دۆخی تاریکەوە بەردەستە تاوەکو بەکارهێنەر بێزار نەبێت لە خوێندنەوەی پرسیارەکان.
* ٤٠٠ پرسیاری تیۆری وەڵامەکانی بە شێوازێكی نوێوە.
* بوونی دەنگ بۆ خوێندنەوەی پرسیارەکان.
* بوونی بەشەکانی تاقیکردنەوە، سەرپێچی، ڕێنمایی.
* بوونی سێ ڕووکار دۆخی تاریك.
* بوونی ڕێکخستن بۆ گونجاندنی زیاتر بەرنامەکە لەگەڵ بەکارهێنەردا.
* بوونی هێماکانی هاتووچۆ و زانیاری تری تایبەت بە هاتووچۆ.
- پرسیارەکان: تیایدا سەرجەم پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی تیۆری بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە خۆدەگرێت و هەر پرسیارێکت بوێت دەتوانیت زیادی بکەیت بۆ لیستی دڵخواز.
- تاقیکردنەوە: لەم بەشەدا دەتوانیت هەڵسەنگاندن بۆ خۆت بکەیت و تاقیکردنەوە ئەنجام بدەیت لە ٤٠٠ پرسیارەکەدا.
- هێماکان: چەندین هێمای هاتووچۆی تێدایە کە پێویستە شۆفێر واتاکانی بیزانێت.
- ڕێنمایی: لەم بەشەدا چەندین زانیاری خراوەتەڕوو سەبارەت بە شۆفێری و ئوتومبێل لەگەڵ زانیاری لەسەر مامەڵە و ڕسوماتەکانی هاتووچۆ.
- سەرپێچی: لەم بەشەشدا دەتوانیت کات و شوێن و بڕی سەرپێچیەکانی ئوتومبێلەکەت بدۆزیتەوە.
- دڵخوازەکان: لەم بەشەدا سەرجەم ئەو پرسیارانە پیشان دەدات کە زیادت کردون بۆ لیستی دڵخوازەکان و دەتوانیت گەڕان ئەنجام بدەیت بۆ ئاسان دۆزینەوە.
- ڕێکخستن: لە ڕێکخستن دەتوانیت دەستکاری بەرنامەکە بکەیت و ئەو شێوازە دیاری بکەیت کە دەتەوێت.
لە ڕێکخستن ئەم گۆڕانکاریانە ئەنجام بدەیت:
• پیشاندانی وەڵامی ڕاستی پرسیارەکان بەشێوەیەکی خۆکارانە.
• گۆڕینی شێوازی پیشاندانی وەڵامی پرسیارەکان.
• دۆخی تاریك Dark Mode.
• گۆڕینی ڕووکاری بەرنامەکە.
• گۆڕینی فۆنتی سەرجەم نووسینەکانی بەرنامەکە.
• گۆڕینی قەبارەی سەرجەم نووسینەکان.
زانیاری زیاتر
http://www.rivdev.net/p/sulaimani-traffic.html
* ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە ڕەنگی شین و سەوز.
* چارەسەرکردنی چەند کێشەیەك لە بەشی ڕێنمایی.