ساڵنامەی کوردی (پەپوولە)
Pendidikan | 925.1KB
سڵنامەی کوردی, ساڵنامەیەکی تایبه‌ت به گه‌لی کورده و سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی (واته ساڵی یه‌کی ئه‌م ساڵنامەیە) ئه‌و ساڵه‌یه که ئیمپراتۆریی مه‌زنی ماد له لایه‌ن دیاکۆوه دامه‌زرا. ئه‌ویش 700 ساڵ پێش زایین بوو.
ساڵی ڕۆژژمێری کوردی, ساڵێکی هه‌تاویه, واته به‌گوێره‌ی سووڕی زه‌وی به ده‌وری ھه‌تاوه, و له چوار وه‌رز پێک هاتووه که هه‌ر وه‌رزێک خۆی له سێ مانگ درووست بوه, شەش مانگی سه‌ره‌تای ساڵ هه‌رکام 31 ڕۆژه و 5 مانگی دوایی هه‌رکام 30 ڕۆژن. مانگی کۆتایی ساڵ واته مانگی 12, 29 ڕۆژه و له ساڵه پڕه‌کان دا مانگی 12 یش ئه‌بێته 30 ڕۆژ. له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان ناوی مانگه‌کان کران به کوردی (بڕێ له مانگه‌کان چه‌ن ناویان هه‌یه) که به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه.
به‌هار:
1. خاکه‌لێوه (نه‌ورۆز) (هه‌رمێ پشکوان)
2. بانه‌مه‌ڕ (گوڵان)
3. جۆزه‌ردان
هاوین:
1. پووشپه‌ڕ
2. گه‌لاوێژ
3. خه‌رمانان
پاییز:
1. ڕه‌زبه‌ر
2. خه‌زه‌ڵوه‌ر (گه‌ڵاڕێزان)
3. سه‌رماوه‌ز
زستان:
1. به‌فرانبار
2. ڕێبه‌ندان
3. ڕه‌شه‌مه
بۆ هەژمارکردنی کردنی ساڵی کوردی:
1- ساڵی کوردی 1321 ساڵ له ساڵی کۆچی هه‌تاوی زیاترە, بۆ وێنه ساڵی 1394 ی کۆچی هه‌تاوی به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ 2715 ی کوردی.
2- هه‌روه‌ها ده‌سپێکی ساڵی کوردی له به‌هاری ساڵی 700 ی پێش زایینی مه‌سیح بوه. به‌و پێیه له 1 ی ژانڤیه‌ی ساڵی زایینی تا 20 یان 21 ی مارس (واته 1 ی نه‌ورۆز) 699 به ساڵی زایینی زیاد ده‌کرێ و له 21 ی مارس تا 31 دێسامبر, 700 به ساڵی زایینی زیاد ده‌کرێ. بۆ وێنه له ساڵی 2015 ی زایینی, له 1 ی ژانویه تا 20 ی مارس 699 ی پێ زیاد ده‌کرێ که ده‌کاته 2714 و له 21 ی مارس (سه‌ره‌تای ساڵ کوردی) تا 31 دێسامبر, 700 ی پێ زیاد ده‌بێ که ده‌کاته 2715.
هه‌روه‌ها ڕیزی مانگه زایینیه‌کان و به‌رانبه‌ره ڕۆمیه‌کانی به‌م شێوه‌یه:
1- کانوونی دووه‌م - 31 ڕۆژ - Januari
2- شوبات - 28 ڕۆژ, لە ساڵ پڕدا 29 ڕۆژ - Februari
3- ئازار - 31 ڕۆژ - Maret
4- نیسان - 30 ڕۆژ - April
5- ئایار - 31 ڕۆژ - May
6- حوزه‌یران - 30 ڕۆژ - Juni
7- تهمووز - 31 ڕۆژ - Juli
8- ئاب - 31 ڕۆژ - Agustus
9- ئهیلوول - 30 ڕۆژ - September
10- تشرینی یه‌که‌م - 31 ڕۆژ - Oktober
11- تشرینی دووهه‌م - 30 ڕۆژ - November
12- کانوونی یه‌که‌م - 31 ڕۆژ - Desember