وەرگێڕانی بەدەستكاریەوە: ئەندازیار: باوكی ئاسیا
پێداچونەوەی: مامۆستا علی خان Windfinder برا و خوشكانی بەڕێزم: ئێمە لەم دونیایەدا ڕێبوارین و سەفەرێكی دوور و درێژمان لە پێشە, و تەمەنی هەموو یەكێك لە ئێمە دەڕوات و تەواو دەبێت و دەبێت تاڵاوی مردن بچێژین, و بەرەو ئەو ژیانە هەتا هەتایە بەڕێ بكەوین وهک خوای گهوره دهفهرموێ {كل نفس ذائقة الموت} آل عمران: 185
واتە: هەموو كەسێك بێ جیاوازی تامی مردن دەچێژێ ...
خۆشەویستان: هەموومان باش باش دەزانین كە ئەمڕۆ نا سبەی تەمەنمان كۆتایی دێت و دەمرین و دەخرێینە ناو قەبرێكی تەنگ و تاریكەوە, و پاشان زیندوو دەكرێنەوە و پرسیارمان لێ دەكرێت. ئەوەی كەوا زمانی وەڵامدانەوەمانە بە شێوەیەكی تەواو و دروست بۆ ئەو دوو فریشە بەڕێزە بریتی یە لە كردەوە چاكەكانی ئەمڕۆمان, وه دڵنیاشبین ناتوانیین لهمردن ڕابکهین وهک خوای گهورهدهفهرموێ:
{قل إن الموت الذي تفرون منه فإنه ملاقيكم} الجمعة 8
واتە: ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئەو مردنەی كە ئێوە لێی ڕادەكەن و ئەترسن پێی بگەات.